به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سوپای سووریا توانی کارگەی چیمەنتۆ لەپارێزگای حەڵەب و ناوچەی زەهراء بخەنەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لە هێرشەکانی سوپای سووریا بۆسەر تیرۆریستان لە حەڵەب، لانیکەم٤٠کەس لەو تیرۆریستانە کوژران.
سوپای سووریا هەروەها ڕایگەیاند، هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە ، پەلاماری هەندێ گرووپی ڕەشەکوژ بۆسەر ڕۆژاوای حەڵەبیان بەرپەرچ دایەوە.
ڕێگای تەداروکاتی تیرۆریستان لەناوچەی کۆلێژە سەربازییەکانی پارێزگای حەڵەبیش بە چوونەسەری ئاستی هێرشەکانی سوپای سووریا، پچڕا.
سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی سوریاو هاوپەیمانانی، پەلاماری تیرۆریستانی داعش لە ناوچە باکووری و ڕۆژهەڵاتییەکانی پارێزگای حۆمس(ڕۆژاوای سووریا) یان بەرپەرچ دایەوەو زیانی قورسیان لە تیرۆریستان دا.
لەو هێرشانەدا، ژمارێک لە سەرکردەکانی داعش کوژران....
کۆتایی کورتە نامە/310